بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: خولی نوێی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی کێشهەڵگری خانمانی ئێران بە ئامادەبوونی 8 وەرزشوان لە تاران دەستی پێکردووە و تا 31 ی خەرمانان درێژەی دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: خانمانی کێشهەڵگری هەڵبژاردەی نەتەوەیی خۆیان بۆ کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری پاڵەوانێتی جیهان ئامادە دەکەن.
جۆلایی وتیشی: شنیا ئەمانی خانمە کێشهەڵگری کوردستانیش لەسەر داوای سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری بانگهێستی قۆناغی یەکەمی ئەو تیمە کراوە.
Your Comment